ئەربەعین بزوێنەری وەبەرهاتنی هیوا لە جیهانە
1398/6/30
قەشە مالخاز:
ئەربەعین بزوێنەری وەبەرهاتنی هیوا لە جیهانە
کۆبوونەوەی پسپۆڕانەی ئیمام حسێن (ع) لە بیرۆکەی مەسیحیەتدا بە ئامادە بوونی مالخاز قەشەی مەسیحی و بە هەوڵی دامەزراوەی ستراتێژیی هاوچەرخ لە زانستگای ئیمام سادیق (ع) بەڕێوەچوو.

 

 

 

قەشە مالخاز باسی لەوە کرد ئەگەر بە ڕاستی عەشقی ئیمام حسێن لە دڵماندایە دەبێ لە هەموو جیهان بەرنگاری نادادوەری و بڵاوبوونەوەی ڕک و قین ببینەوە و وتی: مەزهەب هەمان ئەو شتەیە کە دەتوانێت موسوڵمان و مەسیحی بۆ بەرنگار بوونەوەی نادادوەری و بێ عەداڵەتی کۆ بکاتەوە. بەسەرهاتی ئیمام حسێن (ع) پێمان دەڵێت دەبێ دژ بە زوڵم هەستینەوە و پیادەڕەویی نەجەف و کەربەلا یەکێکە پڕبایەخترین ئەزموونەکانی من لە ژیاندا.

بەگوێرەی هەواڵدەریی تەقریب، کۆبوونەوەی پسپۆڕانەی ئیمام حسێن (ع) لە بیرۆکەی مەسیحیەتدا بە ئامادە بوونی مالخاز قەشەی مەسیحی و بە هەوڵی دامەزراوەی ستراتێژیی هاوچەرخ لە زانستگای ئیمامی سادیق (ع) بەڕێوەچوو.

بەپێی هەواڵەکە لە سەرەتای ڕێوڕەسمەکەدا عەلی مەدەدی و محەمەد هادی نیعمەتی وەکوو پرودیووزەر و دەرهێنەری فیلمی بەڵگەیی نوێنەکی یەکێتی باسیان لە ئەزموونی خۆیان بۆ شێوەی هەڵبژاردنی سووژێت و وردەکارییەکانی ئەو فیلمە لە ساڵی ٩٧ کرد.

بە وتەی کاربەدەستانی دەرهێنانی ئەو فیلمە، هەڵبژاردنی مالخاز وەکوو بێژەری فیلمە بەڵگەییەکە بڕیارێک بووە کە پاش چەندین ساڵ لێکدانەوە و ڕاوێژ لەگەڵ خاوەنڕایانی ئەو بوارە دراوە. قەشە مەسیحییەکە وێڕای ئاماژە بەوەی دلۆڤانی لە ڕێگای پیادەڕۆیی ئەربەعینەوە بۆ هەموو جیهان هەناردە دەکرێت دەری‌بڕی: ئەربەعین بزوێنەری وەبەرهێنانی هیوا لە هەموو جیهاندایە.

ئەگەر عاشقی ئیمام حسێن (ع) بین دەبێ بەرنگاری بڵاوبوونەوەی ڕک و قین لە جیهان ببینەوە.

مالخاز لە کۆبوونەوەکەدا خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی کە میوانی ئیمام حسێنە و ڕای‌گەیاند: ئێمە پێکەوە نین کە ڕکمان لە یەکتر بێت بەڵکوو پێکەوەین بۆ ئەوەی بە ئارامی و لە هێمنایەتیدا پێکەوە بژین.

ناوبراو خستیە ڕوو کە ئەگەر بە ڕاستی عەشقی ئیمام حسێن (ع) لە دڵماندایە دەبێ لە هەموو جیهاندا دژ بە نادادوەری و بڵاوکردنەوەی ڕک و قین هەستینەوە و وتیشی: مەزهەب هەمان ئەو شتەیە کە دەتوانێت موسوڵمان و مەسیحی بۆ بەرنگار بوونەوەی نادادوەری و بێ عەداڵەتی کۆ بکاتەوە.

مالخاز لە درێژەدا وتی: بەسەرهاتی ئیمام حسێن (ع) پێمان دەڵێت دەبێ دژ بە زوڵم هەستینەوە و پیادەڕەویی نەجەف و کەربەلا یەکێکە پڕبایەخترین ئەزموونەکانی من لە ژیاندا.

باسی لەوەش کرد: وەکوو قەشەیێکی مەسیحی لەو ڕێوڕەسمەدا بەشداریم کرد کەس لێی نەپرسین ئەتۆ لێرەدا چ دەکەیت و خەڵکەکە بە گەرمییەوە پێشوازییان دەکرد. من خزمی هیچیان نەبووم و لەسەر ئایینی ئەوانیش نەبووم بەڵام ئەوان میواندۆست بوون. مێهرەبانی و سۆزداری لە خاڵە بەرچاوەکانی ئەربەعینە.

ئەو قەشە مەسیحیە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەربەعین بۆخۆی بزوێنەری وەبەرهێنانی هیوا لە جیهاندایە و زیادی کرد: ئەگەر ئێمە دەتوانین لە ڕێگای نەجەف و کەربەلادا دلۆڤان بین ئەدی بۆ لە هەموو شوێنێکی جیهاندا وا نەبین.

لە کۆتاییدا مالخاز وتی: هیوادارم ئەم فیلمە بەڵگەییە بتوانێت هەستی پێویست بۆ ئەوانەی لەو پیادەڕۆییەدا بەشدارییان نەکردووە بخولقێنێت و هیوادارم بنەماڵە و دۆستان و هاوکیشەکانم بتوانن لەو ڕێوڕەسمەدا بەشداری بکەن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە لە کۆتایی ئاهەنگەکەدا لە بەرهەمی بەڵگەیی نوێنەکی یەکێتی کە فیلمێکە لەسەر بەشداریی قەشە مالخاز لە پیادەڕۆیی ئەربەعین ڕوونوێنی کرا.

 


ناساندنی قۆرئان