شەشەمین ئۆردووی فەرهەنگیی
1398/5/2
بە هەوڵی جێگری فەرهەنگی و کاروباری کۆمەڵایەتیی دەبیرخانە:
شەشەمین ئۆردووی فەرهەنگیی "راه رضوان" تایبەت بۆ قوتابیان و زانایانی ئایینیی سوننە بەڕێوە دەچێت.
شەشەمین ئۆردووی فەرهەنگیی "راه رضوان" تایبەت بۆ قوتابیان و زانایانی ئایینیی سوننە لەلایەن جێگرایەتیی فەرهەنگی و کاروباری کۆمەڵایەتیی دەبیرخانە لە مەشهەدی پیرۆز بەڕێوە دەچێت.

بەپێی هەواڵی بنکەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی بەرنامەداڕێژیی قوتابخانە ئایینییەکانی ئەهلی سوننە شەشەمین ئۆردووی فەرهەنگیی "راه رضوان" تایبەت بۆ قوتابیان و زانایانی ئایینیی سوننە لەلایەن جێگرایەتیی فەرهەنگی و کاروباری کۆمەڵایەتیی دەبیرخانە لە ماوەی ٢٩ی پووشپەڕ تا ٣ی گەلاوێژ لە مەشهەدی پیرۆز بەڕێوە دەچێت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە لە ئۆردووەکەی ئەوساڵدا نزیکەی ٣٦٠ کەس لە قوتابیان و زانایانی ئایینیی ئەهلی سوننە لە ٩ پارێزگای وڵات بەشداری دەکەن.

بە وتەی بەرپرسی ئۆردووەکە ئامانجی بەڕێوەچوونی ئەم ئۆردووە بریتییە لە بەهێز کردنی ورەی یەکێتی، مەعنەویەت، هاودڵی و هاوگری و نزیک کردنەوەی دڵانی کەسانی کۆمەڵگای مەبەستە و هەروەها بەهرەدار بوون لە بەرەکاتی ئیلاهیی زیارەتی بارەگای بەرزی حەزرەتی ئیمام ڕەزا (ع) و پیتاندنی تواناییەکانی کۆمەڵگای مەبەست لە قەبارەی بەڕێوەچوونی کارگەی مەعرفە و ڕاهێنان.

 

هەروەها لە دیکەی ئامانجەکانی ئۆردووەکە دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر ئاشنا بوون لەگەڵ ڕاکێشەرە فەرهەنگی، مێژوویی و ئایینییەکانی مەشهەد، پیتاندنی هاوکاریی ئایینی، فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی و ... و بەرنگار بوونەوەی توندڕەوی و پتەو کردنەوەی باوەڕە هاوبەشە مەزهەبییەکان لەوان زیارەت، تەوەسسول و تەبەڕڕوک.

شیاوی ئاماژەیە ئەوساڵ بە پێچەوانەی ساڵانی ڕابردوو کە ئۆردووەکە لە دوو قۆناغدا بەڕێوە دەچوو، هەموو کاروانەکان لە قەبارەی یەک گرووپدا و هاوکات ڕەوانەی ئۆردوو دەبن و دەگەنە مەشهەدی پیرۆز.

دیارە ئۆردووی "راه رضوان" هەموو ساڵێک بەبەشداریی زانایان، مامۆستایان، قوتابیان و پیاوانی ئایینیی ئەهلی سوننەی وڵات لە مەشهەدی پیرۆز بەڕێوە دەچێت.

 


ناساندنی قۆرئان